وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه ده‌لێـت هه‌ر كه‌سێك له باره‌ی خراپی هێله‌كانی ئینتەرنێت سکاڵای هەیە با پەیوەندی بکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/20190907_184329.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی خراپی هێله‌كانی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی زۆر به وه‌زاره‌تكراوه‌و سكالایانكردووه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی له باره‌ی گله‌ی هاوڵاتیان بڵاوكرده‌وه
ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنە و گەیاندن لە پەیامێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاندووە: ” له ماوه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی زۆریان پێوه‌كراوه له باره‌ی خراپی هوێله‌كانی ئینته‌رنێت بۆیه هەر هاووڵاتییەک گلەیی و تێبینی لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت ھەیە با لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی 1663 476 750 964 00 پەیوەندی بکات و تیبینیەکانی بۆ وەزارەت بنێرێت”.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “بەرێزان بە نامەی sms یاخود WhatsApp یان Viber پێویستیمان بەم زانیاریانەیە: (ناوی كۆمپانیای دابینکەری ئینتەرێنت، جۆری ئامێر، شوینی جوگرافی بەكاربەر، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی)، بە هەبوونی ئەم زانیاریانە دەتوانین باشتر و كاراتر و شایستەتر له خزمەتی ئێوەی بەرێز دابین بە شێوەیەكی پیشەیی و پراكتیكی تاكو له ریێ كەنالەكانی فەرمی ئاراستەی جێگای مەبەست بكەین و بەدواداچوونی پەیوەست بۆ ئەنجام بدەین”.
https://www.facebook.com/anoabdoka/videos/10213744513516423/