بە کەڵک وەرگرتن سەنتیفیوژی پێشکەوتوو ئێران سەرپێچی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەکات
وتەبێژی ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی شەممە ئاشکرای کرد ، وڵاتەکەی دەستیکردووە بە بەرهەم هێنانی شێوازێکی پێشکەوتووی سەنتیفیوژبۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و هەنگاوێکی تر لە پاشگەز بوونەوەی رێکەوتنی ئەتۆمی دەبرێت و ماوەیەکی کەمیش دیاری دەکات بۆ دەرچوونی یەکجارەکی ئێران لە ڕێکەوتنەکە ..
بێهروز کەماڵوەند دەڵێت ، ئێران لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک ئەوەندە توانایی دەبێت بۆمبێکی ئەتۆمی چێ بکات ، ئەگەرنیازی بێت بەدەستی بهێنێت..
لە ئیستادا رێژەی یۆرانیۆمی عەمبار کراوی ئێران لەوە زیاترە کە ساڵی 2015 بە پیی ڕێکەوتن سنووری بۆ داندرابوو