وەزیری بەرگری ئەمریکا : لادان لە رێکەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە جێگەی سەرسووڕمان نییە

 

 

 

مارک ئێسپەر ، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی شەممە ڕایگەیاند کاتێک ئاگادار کراوەتەوە ئێران هەنگاوێکی تریش لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز بۆتەوەو دەستی کردووە بە پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم ، پەی کردارێکی ئاسایی ئێران بووەو دەڵێت بۆمن جێگەی سەرسووڕمان نەبوو .

 

 

مارک لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا گووتی : لادانی ئێران لە بنەماکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەلای منەوە ئاساییە ، چوونکە ئەوان ساڵانێکە یاساکانی ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی پێشێل دەکەن .

 

 

تاران رۆژی شەممە رایگەیاند کە دەتوانێت بە پاشگەزبوونەوە لە بەشێکی تری خاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی بگەێنێتە سەروی 20 لە سەتەوە .

 

هاوکات فلۆرانس پارلی ، وەزیری بەرگری فەڕەنسا کە لەم پرێس کۆنفرانسەدا بەشدار بوو ، بە ئاماژەدان بە ئاڵ و گۆڕەکانی ئێستا لە کەنداو و پەرەئەستاندنی گرژییەکان لە نێوان تاران و واشنتۆن ڕایگەیاند بۆ بەهێز کردن و ئاسایش پارێزی کەنداو پێکەوە هەنگاو دەنێین ، واتە لە گەڵ هاوپەیمانەکانیان .

Back to top button