ئەمریکا 4 مووشەکی هەڵگری کڵاوی ئەتۆمی تاقیکردەوە

 

ئاژانسی ( شین هۆوا ) دەنووسێت ، هێزەکانی دەریایی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە ، هەڵدانی 4 مووشەکیان لە جۆری ( ترایدێنت  دوو دی پێنج ) کە توانایی هەڵگری کلاوەی ئەتۆمیان هەیە رۆژی رابردووە لە ژێردەریایی ( یو ئیس ئیس نبراسکا ) لە باشووری کالیفۆرنیا تاقی کردۆتەوە .

 

ماڵپەڕی ( نوورس ئەمریکا ) لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت ئەم تاقیکردنەوانە لە پێش دەرکەوتنی تیشک خۆر ئەنجام دراون بەڵام مووشەکەکان کڵاوەکانیان بە ئەتۆم ئامادە کراو نەبووە ، تاقیکرنەوەیان تەنیا بۆ ڕاهێنان بووە .

 

 

ئەم تاقیکردنەوە لە دووای هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتنی رێگری لە پەرە پێدانی مووشەکە ئەتۆمیەکانی مام ناوەند لە نیوان ئەمریکا و رووسیا هاتە ئاراوە

Back to top button