سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هاوسەرۆك و شاندێكی باڵای (هەدەپە) دەكات

 

هاوسەرۆکی ( هەدەپە ) رۆڵی سەرۆک بارزانی لە کێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گرینگ دەزانێت و هاوکات ڕۆڵی کارای ئەو لە پێناو پێشخستنی دۆزی گەلی کورد بە گرینگترین ئەرک ناو دەبات .

 

 

ئەمڕۆ  شەممە لە  سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتی دیموكراسی گەلان (هەدەپە) و جێگری هاوسەرۆك و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی ئەو حزبە لە پارلەمانی توركیا كرد.

 

تەمەللی وێڕای ئەوەی ئاماژەی بە رۆڵی ئێستا و ڕابردووی سەرۆک بارزانی کرد وەک هاوسەنگی لە کێشە سیاسیەکاندا ، دۆخی ئێستای سیاسی  تورکیا و کێشەکانی گەلی کوردی لەو وڵاتەدا لە دیدگای حزبەکەیەوە بۆ سەرۆک بارزانی روون کردەوە و پەی وابوو بەدی هێنانی ئاشتی و تەبایی لە نێوان گەلانی ناوچە باشترین چارەسەرە بۆ داهاتووی ناوچەکە ، هەر بۆیەش بە لەبەر چاو گرتنی کەسایەتی سەرۆک بارزانی  داوای یارمەتی کرد بۆ رۆڵ گێران بۆ پرۆسەیەکی ئاشتیانەی کێشەی کورد

 

هاوکات سەرۆک بارزانی سەردانی شاندی هەدەپەی بۆ کوردستان بە گرینگ زانی و گووتی هەرپارچەیەک لە کوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە و خۆیان خاوەن بڕیارن بەلام دەنێت ڕەچاوی دۆخەکە بکرێت و ڕێگەی ئاشتیانە بگیرێتە بەرچوونکە توند و تیژی ناتوانێت چارەسەر بێت بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد  .

 

سەرۆک بارزانی داوای لە شاندی هەدەپە کرد ، ئەوان نابێت لە چارەسەری ئاشتیانە بێ هیوا بن بۆ ئەوەی کێشەی کورد و تورک وەک شەڕی نەتەوەیی نەیەتە ئاراوە .

 

سەرۆک بارزانی و هاوسەرۆکی هەدەپە
Back to top button