سوودەکانی خواردنی ترێ

ئاشکرایە کە میوە و سەوزەکان بە گشتی سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، چونکە بەدوورت دەکەن لەنەخۆشیە مەترسیدارەکان، ھەر بە پێی توێژینەوە زانستیەکان کە لە ماڵپەری jamalouki بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و بەرگری لەش بەھێز دەکات دژی نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان.

شێرپەنجە:

ترێ بڕێکی زۆر پێکھاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە ناسراوە بە “بۆلیفینۆل” دژی جۆرەکانی نەخۆشی شێرپەنجەیە، وەک پرۆستات و منداڵدان و پەنکریاس و دەم و زۆری تر.

نەخۆشیەکانی دڵ:

یەکێک لە سوودەکانی ترێ رێژەی “بۆلیفینۆل” بەرزدەکاتەوە، کە بەرپرسە لە کەمکردنەوەی مەترسیەکان بۆ سەر دڵ و خوێنبەرەکان، کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و ھەوکردنی لەش.

پەستانی خوێن:

ترێ برێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، کە سوودی زۆری بۆ لەش ھەیە و دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی تووشبونت بە نەخۆشی پەستانی خوێن.

Back to top button