پێرێز: ته‌نیا دووجار ئاهه‌نگم گێڕاوه
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، باسی كه‌ریم بێنزیمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت “بێنزیما هه‌رگیز له ریال مه‌درید ناڕوات”.
پێرێز له هه‌ڤپه‌یڤینێكی رۆژنامه‌ڤانیدا باسی بێنزیما و چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كرد و گوتی “بێنزیما له دوای ریال مه‌درید هه‌رگیز یاری بۆ یانه‌یه‌كی دیكه ناكات”.
سه‌رۆكی ریال مه‌درید، زیاتر په‌سنی بێنزیمای دا و گوتی “من له ساڵی 2000ه‌وه لێره‌م، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه ته‌نیا له دوو بۆنه‌دا له‌سه‌ر كورسی خۆم هه‌ستاوم، یه‌كێكیان ئه‌وكاته‌ی بێنزیما له چامپیۆنزلیگی 2012دا گۆڵی له لیۆنی فه‌ره‌نسی كرد، دووه‌مجاریش كاتێك رامۆس له یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2014 گۆڵی كرد”.
سه‌رۆكی ریال مه‌درید زیاتر باسی ئه‌و دوو رووداوه ده‌كات و ده‌ڵێت “له‌بیرمه ئه‌و رۆژه‌ی بێنزیما گۆڵه‌كه‌ی كرد كۆنترۆلی خۆم پێنه‌كرا و داوای لێبوردنم له ئۆلاسی سه‌رۆكی لیۆن كرد”.
فلۆرێنتینۆ پێرێز له كۆتایی قسه‌كانیدا دووپاتیكرده‌وه “هیچ گومانێكم له‌وه نییه كه بێنزیما كاروانی وه‌رزشیی خۆی له ریال مه‌درید كۆتایی پێده‌هێنێت، كه ئێمه و جه‌ماوه‌ری ریال مه‌دریدیش ئه‌وه‌مان ده‌وێت”.