سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق کرد

خواكوڕك

فەریقی یەکەم عوسمان عەلی فەرهود ئەلغانمی سوپاسالاری عێراق له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، رۆڵی هێزی پێشمەرگەی لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخاند.

به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/11/2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەریقی یەکەم عوسمان عەلی فەرهود ئەلغانمی سوپاسالاری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق، فەریق ڕوکن عەندولئەمیر یارەڵڵا جێگری سوپاسالاری عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و لیوا ڕوکن سەعد ئەلعەللاق بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی.

به‌پێی راگه‌یانراوی سه‌رۆكایه‌تی، لە كۆبوونەوەكەدا وردەکارییەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ خرایە بەرباس و ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.

Back to top button