كەشناسی پلەكانی گەرما ئه‌مڕۆ و سبه‌ى شاره‌كانى كوردستانى بڵاو كردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/9/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه 9/9/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.