دەرهێنانی 20 کەوچك و چەند گەوهەرێك لە سکی نەخۆشێکی میسری

تیمێك لە پزیشکانی نەشتەرگەری لە ناوەندی کۆ ئەندامی هەرس لە زانکۆی مەنسوورە لە باکووری میسر توانیان 20 کەوچك و کەل و پەلی جێشتخانە و کۆمەڵێك فرچەی ددان و زنجیرەی زێڕ لە سکی نەخۆشێکی میسری دەربهێنن پاش ئەنجام دانی نەشتەرگەری کە دوو کاتژمێری خایاند.

دکتۆر ئەمجەد فوئاد سەرۆکی تیمی نەشتەرگەری ڕایگەیاند پاش پشکنینی وورد بۆ نەخۆشێکی 20 ساڵان ئەم کەل و پەلانەی لە سکی ئاشکرابوو و دایکی ئەم نەخۆشە گوتی ماوەیەك بوو هەستم کرد کەرستەی جێشتخانە دیارنین بەڵام گومانم نەدەکرد کە کوڕەکەم قوتی دابیت.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

 

Back to top button