توركیا سێیەم كاروانی دیكەی سەربازیی رەوانەی سەر سنورەكانی رۆژئاوا دەكات
دوای ئەوەی لە ماوەی مانگێك توركیا وەك پشتیوانی هێزەكانی لە نێو خاكی رۆژ ئاوای كوردستان, سێ كاروانی سەربازی رەوانەی ناوچە سنوریەكانی نێوان رۆژئاوا و باكوری كوردستانكرد, درەنگانی شەوی رابردوو هێزێكی دیكەی سەربازی رەوانەكرد.
بەپێی هەواڵێی ئاژانسی هەوالی ئانادۆل، شەوی رابردوو سوپای توركیا ، كاروانێكی دیكەی سەربازی سەر بە لیوای 20ی زریپۆش كە لە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی سەربازیی و زریپۆش و تانك پێكهاتبوون بەیاوەری تیمەكانی كۆماندۆی سوپا، كە لە رووهای باكووری كوردستان نێردراون، گەیشتنە هەردوو شارۆچكەی سنووری كڕكهان و هاسسا-ی لە شاری هاتای سنوری نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستان كە پێكهاتبون لە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازیی.
ئاژانسەكە ئاشكراشی كردووە كە بە مەبەستی پشتگیری كردنی هێزەكانی دیكەی توركیا ئەو هێزە سەربازیە رەوانەی ناوچە سنوریەكان كراوە كە بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریكا, توركیا هێ.ێكی سەربازی لە و ناوچەیە جێگیر بكات.