ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئاشکرا دەبێت
حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێ كێشەكانی لەگەڵ حكوومەتی ناوەند بەتەواوی چارەسەر بكات، ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران رای دەگەیەنێت، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ شێوازی رێككەوتن لەگەڵ ناوەند و روونكردنەوەی كارنامەی حكوومەتی هەرێمە بۆ فراكسیۆنە كوردستانییەكان.
ئەمڕۆ یەك شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له باڵهخانهی ئهنجوومهنی وهزیران له ههولێر، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، پەیوەست بە بودجە و دارایی و نەوت و غاز كراوە.
لەدوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیران و فراکسیۆنە کوردستانییەکانە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.