ئەوەیە خۆشەویستی .. 6 کاتژمێر لە نێو فڕۆکە لەسەر پێ ڕاوەستا بۆ ئەوەی هاوسەرەکەی بخەوێت
لی کورتنی جۆنسۆن ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی وێنەی پیاوێکی بەتەمەن لە توێتەر بڵاوکردەوە و لەم وێنەیە دا پیاوەکە وا دیار دەکەوی لە نێو فڕۆکە ڕاوەستاوە و هاوسەرەکەی پاڵکەوتووە لەسەر هەر سێ کورسیەکە و جێ ئاماژەیە گەشتەکەیان 6 کاتژمێری خایاند.
ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گفتوگۆیەکی گەرمی درووست کرد و هەندێك پێیان وابوو ئەمە یان کۆتایی خۆشەویستیە یاخود لوتکەیەتی وهەندێکی دیکە گومانیان لەم بەسەرهاتە هەبوو و لە هەمووی سەیرتر خەڵکانێکی زۆر هێرشیان کردە سەر هاوسەرەکەی و بە خۆپەرست ناوزەردیان کرد.
سەرچاوە : الجزیرە نیت