رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ بندیوارێك لە وەزارەتی ناوخۆ نابێ هەبێت هەر کارمەندێك دەوام نەکات فەسڵ دەکرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بە نوسراوێکی فەرمی لە 29.8.2019 ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كاته‌وه رایدهگهێنێت ، له‌هیچ یاسا‌و رێنماییه‌كی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی نه‌هاتووه موچه وه‌ربگیرێت و ئه‌رك و ده‌وامی رۆژانه‌ی خۆی جێبهجێنهكات، له‌به‌رئه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت گشت ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی سه‌ر به‌میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رۆژانه بچنه ده‌وامی فه‌رمی خۆیان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری راسته‌وخۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و رووبه‌ڕووی لێپچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت به‌پێی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2002) كۆتایی به‌ڕاژه‌ی دێت، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌پێی یاساكانی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ناوخۆ) رێوشوێنی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.