هێزێكی تایبەتی ئەمریكا: رێگای نێوان موسل و سەلاحەدینیان داخست, حكومەتی عێراق نازانن هۆكارچیە
لەگەڵ زیادبوونی جمو جۆلی داع شلە رۆژئاوای هەردوو پارێزگای موسڵ و سەلاحەدین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم, ئەمڕۆ هێزێكی سەربازی ئەمریكا رێگەی نێوان شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا و قەزای شەرگات باكووری پارێزگای سەڵاحەددینی داخست, هێزەكانی عێراقیش رەتی دەكەنەوە هێزی ئەمریكا لەو ناوچانە هەبێت.
نوعمان جبووری ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەددین، بە ئاژانسی ئانادۆلی توركی راگەیاندووە: “ئەمڕۆ هێزێكی تایبەتی ئەمریكا كە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و لە هێزێ:ی زۆر تایبەت دەچن, لە نزیك موسل دابەزیون و رێگای نێوان شاری مووسڵ و قەزای شەرگاتیان لە باكووری پارێزگای سەڵاحەددینی داخست”.
ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی سەلاحەدین گوتیشی: “تا ئێستا نازاندرێت هۆكاری داخستنی رێگاكە چی بووە بەڵام دوای نزیكەی سێ كاتژمێر لە داخستنی رێگەكە، هێزە ئەمریكییەكە بەرەو قەزای مەخموور كشانەوە زیاتر لە چوار ساڵە هێزەكانی ئەمریكا رێگایان بەو شێوەیە دانەخستووە بە بێ ئاگاداری و هەماهەنگی.
لە بەرامبەردا عەمید یەحیا رەسول وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، رایگەیاندووە: ” هیچ هێزێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان هێزی ئەمریكی رێگای نێوان ئەو دوو پارێزگایەیی دانەخستووە”.