له‌ دادگای ئاکرێ دوای 40 ساڵ گوندێك بۆ مەسیحییەكان گەڕێنرایەوە

له‌ دادگای ئاکرێ کێشەی زەویوزاری گوندێکی سنووری ئاکرێی چارەسەر کرد کە ماوەی ٤٠ ساڵە لە نێوان هاووڵاتییانی سنوورەکەدا ھەبوو.

پەرلەمانتارێكی كلدانی سریانی ئاشووری دوای 40 ساڵ كێشەیەكی بۆ مەسیحییەكان لە ڕێی دادگاوە چارەسەر كرد و موڵكێكی گەورەی گەڕاندەوە. كێشەكە پێوەندی بە زەوی و زارەوە هەبووە و لە دادگای ئاكرێ‌ یەكلا كرایەوە.

رۆبینا تیاری ئەندامی فراكسیۆنی هاوپەیمانی نەتەوەیی رایگەیاند، دوای 40 ساڵ لە كێشەیەكی زەوی لە نێوان هاووڵاتییانی كریستیانی ئاكرێ و دراوسێیەكانیان ئەمڕۆ دادگای ئاكرێ كێشەكەی چارەسەر كردوو گوندەكەی گەراندەوە بۆ كریستیانەكان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان کە لە لێژنەی دەستپاکییە، سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دادگای ئاکرێی کرد، لە بەرامبەر بڕیاردانی بێلایەنەی دادگاکە و جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە زیاتر پێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.

گوندی گشکاوا، گوندێکی مەسیحینشینی سەر بە شاری ئاکرێیە لە پارێزگای دهۆک، ماوەی ٤٠ ساڵە لەلایەن کێشە لەنێوان مەسیحییەکانی گوندەکە کە خۆیان بە خاوەنی زەوییەکان دەزانن، لەگەڵ دراوسێکانیان هەیە، بەڵام ئەمڕۆ دادگای ئاکرێ بڕیاری گەڕاندنەوەی زەوییەکانی بۆ مەسیحییەکان دەرکردووە.

 

Back to top button