پۆلیسی فەرەنسا 89 خۆپیشاندەری دەستگیركردن


لەگەڵ ئەوەی چەند مانگێكە لە وڵاتی فەرەنسا خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەكان بەردەوامە دژ بە سیاسەتەكانی حكومەت, كە هەموو رۆژانی شەممە خۆپیشاندان لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران هێڕشیانكردە سەر پۆلیس و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی پۆلیسیان سوتاند, پۆلیسی فەرەنسی 89 خۆپیشاندەری هێلەك زەردەكانی لە چەندین شاری جیاوازی ئەو وڵاتە دەستگیركرد.
ئاژانسی هەوالی فرانسپرێس رایگەیاندووە, رۆژی شەممە خۆپیشاندان لە چەند شارێكی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو, كە زۆربەیان لە شاری  مۆنپیلیە بووە ژمارەیان زیاتر لە 5 هەزار خۆپیشاندەر بووە, لە ئەنجامی بەریەككەوتننیان لەگەڵ پۆلیس پشێوی دروست بووە ژمارەیەك كەل و پەلی پۆلیس و ئۆتۆمبێل سوتێندراون و پۆلیس ژمارەیەك خۆپیشاندەری دەستگیركردووە.
هەروەها  ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە روبەڕوبونەوەكاندا پۆلیس غازی فرمێسكڕێژی بەكارهێناوە و دوكەڵ ناوچەكەی تەنیوە و 7 كەس دەستگیركراون، بەڵام هیچ بریندارێك نەكەوتوەتەوە. بەڵام كۆی گشتی ژمارەی دەستگیركراوانی هێلەك زەردەكان لە شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، گەیشتوەتە 89 كەس.
Back to top button