ئۆپەراسیۆنی ئەمریكا و توركیا لە چوارچێوەی رێككەوتنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد
دوای ئەوەی ئەمریكا و توركیا لە بارەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا رێككەوتن, وەك هەنگاوێ:ی یەكەمی ئۆپراسیۆنەكان ئەمڕۆ یەكەم دەوریەیی هاوبەشی نێوان توركیا و ئەمریكا لە ناوچەی گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد.
بە پێی زانیاریەكانی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس , بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش یەكەی سەربازی توركی چوونەتە سنوری سوریا بۆ هاوبەشیكردن لەگەڵ یەكە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ دەستپێكردنی یەكەم دەوریەی هاوبەش لە چوارچێوەی رێككەتنی رۆژی 7 ی مانگی رابردوو بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە ناوچەكانی ژێردەستی هێزەكانی پاراستنی گەل و ناوچە سنوریەكانی توركیا.

هەروەها ئاژانسەكە بڵاویشی كردۆتەوە, جگە لە هێزی زەمینی یەكەیەی ئاسمانی لە ناوچەكە دەسوڕێنەوە, بە قولایی 5 تا 14 كیلۆمەتر لە نێوان سنورەكانی توركیاو رۆژئاوای كوردستان.