عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ ئەمڕۆ سەردانی سەرۆک بارزانی کرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەلی باپیر ئەمیر کۆمەڵی ئیسلامی و شاندی یاوەری کرد کە پێک هاتبوون لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حزبە .

 

لەم دیدارەکە فازڵ میرانی و عەلی حوسێن تەیدا بەشدار بوون بارودۆخی ناوخۆیی و دەرەوەیی کوردستانی و عێراقی  تاوتوێ کرا .

 

لەم کۆبوونەوەدا ، بەلەبەر چاوگرتنی دۆخی هەنووکەیی ، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکانی کوردستان  جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان هێزو لایەنەکان کرایەوە .

 

سەرۆک بارزانی و شاندی کۆمەڵ

لە کۆتاییدا دوولایەن یەکگوتاری و یەک هەڵویستی فراکسیۆنە کوردستانیەکانیان لە بەغدا بە پێوست زانی کە دەبێت دوور لە ململانێی سیاسی ناوخۆیی لەوێ یەک هەڵویست بن .

لە کۆتاییدا  چۆنیەتی پێوەندی هەردووک لایەن لە سەردەمێکی نوێدا قسەی لە سەر کرا

.

Back to top button