کاردانەوەی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە سەر فەرمانی ترەمپ بۆ کۆتایی هاتن بە دانوستانەکانی ئاشتی

 

ئۆفیسی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان رۆژی یەکشەممە وەک کاردانەوەیەک بۆ بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئامریکا بۆ کۆتایی هاتن بە زنجیرە دانوستانەکانی ئاشتی لە گەڵ گرووپی تالیبان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند ، ئاشتی هەمیشەیی کاتێک مسۆگەر دەبێت کە تالیبان دەست کە کاری توند و تیژی و تیرۆو هەڵگرن و ڕاستەوخۆ لە گەڵ حکومەتی ئەفغانستان بکەونە دانوستانەوە .

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا وێرای سوپاسی تایبەت لە هەوڵەکانی هاوپەیمانان بۆ پێک هێنانی دانوستانەکانی ئاشتی تەیدا هاتووە ، ئاشتی بەردەوام کاتێک دەگونجێت تالیبان دەست لە کوشتاری ئەفغانەکان هەڵگرێت  و ئاگربەست ڕەچاو کات و راستەخۆ لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بکەوێتە دانوستانەوە .

 

لە بەشێکی تردا وێرای سوپای دووبارەی وڵاتانی هاوسۆز ، حکومەتی ئەفغانستان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە گەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانانی تر بۆ بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستان بەردەوام بێت

 

هاوکات ( بی بی سی ) جیهانی لە زمان سەرچاوەیەکی ئۆفیسی تالیبان بڵاوی کردۆتەوە ، گرووپی تالیبان بە نیازە لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ناوخۆییدا ، بڕیاری ترەمپ بۆ کۆتایی هاتن بە پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ بکات .

 

سەرچاوە ئۆرۆ نیوز ،، و ،، ش

Back to top button