ناڕازیان بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەمریکا داوا لە ترمپ دەکەن ( هۆنگ کۆنگ ) ئازاد بکات

 

 

هەزاران ناڕازی “هۆنگ کۆنگ” رۆژی یەکشەممە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوەیی ئەمریکا و بە هەڵدانی ئاڵای ئەو وڵاتەوە داوایان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد وڵاتەکەیان واتە ( هۆنگ کۆنگ ) یان بۆ ئازاد بکات .

 

هۆنگ کۆنگ چەند مانگێکە ناڕەزایەتی تەیدا سەری هەڵداوەو تا ئێستاش بەردەوامە .

 

خۆپیشاندەران پێش ئەوەی داواکاری واژووکراوی خۆیان بدەنە کۆنسولی ئەمریکا دروشمیان دەدا ، بۆ ئازادی شەڕ بکەن و پشتی هۆنگ کۆنگ بگرن .

 

هەروەها دەیانگووت لە دژی پەکین بوەستن و هۆنگ کۆنگ ئازاد بکەن

سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە هۆنگ کۆنگ لەو کاتەوە دەستی پێکرد لە ڕەشنووسێکی یاساییدا داوا کرا بوو دژبەرانی سیاسی چین کە لەو وڵاتە دەژین ڕادەستی پەکین بکرێنەوە ، هەر چەند لە سەرەتا دا حکومەت بڕیارەکەی ڕاگرت و کاری پێنەکرد بەڵام ناڕەزایەتیەکان هەروا بەردەوامن.

خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ

سەرچاو ئورونیوز ،،، و ،،، ش

Back to top button