هاوکات لە گەڵ سەردانی ( کورنێل فرووتا ) بۆ تاران یۆرانیۆمی تازە لە ئێران دۆزراوەتەوە

 

کورنێل فرووتا ، سەرۆکی کاتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ، لە کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئێران گووتی ئەرکی ئاژانس وەک ناوەندێکی دەرخستنی راستیەکانە و سەربەخۆ کار دەکات . رۆیتەرز هاوکات لە گەڵ ئەو سەفەرە زانیاری لە بارەی بەرهەمهێنانی نوێی یۆرانیومی ئێران بڵاو دەکاتەوە .

 

هاوکات لە گەڵ ئەم سەردانە رۆیتەرز لە زمان چەند دیپلۆماتکارێک کە ناوەکانیانی بڵاو نەکردۆتەوە دەنووسێت لە دووای پشکنین لە چەند شوێنی گوماناوی لە ئێران ، دەرکەوتووە ئێران بە نهێنی کاری بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پەرە پێداوە ، بەڵام پێش هاتنی ئاژانس ڕایانگوازتووە .

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یەک ساڵ لەمەوبەر گوتبووی عەمبارێکی نهێنی لە ئێران شوێنی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمە .

 

 

یەک لەو دیپلۆماتکارانە بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ئەو یۆرانیۆمەی دۆزراوەتەوە ئیستا نەگەیشتۆتە ڕادەی خەستایی تایبەت ، هەر بە پێی هەمان ڕاپۆرت دۆزینەوەی یۆرانیۆمی بەجێ ماو لە شوێنی بەرهەم هێنان پێش گەیشتنی پشکێنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی بووە ، رۆیتەرز دەنووسێت پشکێنەران لە مانگی ئاوریلەوە لەوێ سەرقاڵی پشکنین بوون و چەند نمونەیەکیان بۆ ئاژانس ناردبۆوە .

سەرچاوە رویتەرز ، و ،،، ش

Back to top button