دووکەس لە بریندارانی تەقینەوەکەی ئەمشەوی کەرکوک گیانیان لە دەست دا
چەند کاتژمێر لەمەبەر بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە کەرکەک 6 کەس بریندار بوون
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی ( خواکوڕک ) کەوتووە تەقینەوەی یەکەم لە گەڕەکی حوزەیران و تەقینەوەی دووەم لە گەڕەکی خەزرا هاتۆتە ئاراوە ، هەردوو تەقینەوەکە بۆتە هۆی بریندار بوونی 6 کەس .
لەم بارەوە وتەبێژی پۆلیسی کورکوک عەمید ئەفراسیاو وەیسی بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە تەقینەوەکان لە نزیک حوسەینییەی حۆرا و سەنتەرێکی گەنجان ڕوویان داوە .
زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەم بۆمبانە لە رێگەی دانانی ( تی ئێن تی ) لە ناو حاویەی زبڵ داندراونەتەوە .
دووایین هەواڵەکانیش باس لەوە دەکەن لەو بریندارانەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوون تا ئیستا دویان گیانیان لە دەست داوە .