مەسرور بارزانی : ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیری ئەو هەوڵانەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە دەستەبەر دەکەن

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سزایی تەمەللی و شاندی یاوەری ( هەدەپە ) کرد .

 

هاوسەرۆکی HDP، سزایی تەمەللی وێڕای ئاراستەی پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و هیوای خواست، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی پێگەی تایبەتی خۆی ،رۆڵی هەبێت  لە بەرقەراری  ئاشتی لە ناوچەکەدا .هەروەها گووتی پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەموو لایەکمانە.

.

مەسرور بارزانی ، شاندی هەدەپە

هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای خۆی لەم بارەوە دەربڕی و گووتی شەڕو وێرانکاری لە بەرژەوەندی  هیچ لایەکدا نییە و پشتگیریش لەو هەنگاوانە دەکەین ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدادابین دەکەن ، لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی  ئاماژەی بەوەشدا، پرۆسەی دیموکراسی و گفتوگۆی ئاشتیانە باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

Back to top button