كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی ناكۆكی نێوان شیعه و سونه دواخرا
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 5/12/2016 په‌رله‌مانی عێراق بۆ كۆتایی هێنان به په‌سه‌ند كردنی بڕگه‌كانی پرۆژه یاسای بووجه‌ی 2017 كۆبووه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامی شیعه و سونه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه دواخرا.
شه‌وی دوێنێ له ئه‌نجامی پرۆژه‌یه‌كی (یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) به‌شی كورد له پرۆژه یاسای بووجه‌ی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناڕوون تێپه‌ڕێنرا و له‌ماوه‌ی كاتژمێرێك كۆتایی پێهێنرا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان ده‌سكه‌وته‌كانی شیعه و سونه له یاساكه‌دا، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دواده‌خرێت.
په‌رله‌مانتارانی سونه داواده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هۆزه‌كانی سونه كه‌له‌چوارچێوه‌ی حه‌شدی وه‌ته‌نی رێكخراون، یاسایه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌هاوكاری كوتله‌كه‌ی مالكی له‌چوارچێوه‌ی ده‌قێكی لاستیكی، مادده‌ی تایبه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێپه‌ڕاند، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مانه‌تێك له مادده‌كه جێگیر بكرێت.