سۆڤین خۆزگە دەخوازێت
خانمە پێشکەشکاری کورد سۆڤین ساڵح، خۆزگەی ئەقڵێکی زیرەکتر دەخوازێت.
سۆڤین، لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نووسیوێتی”خۆزگە ھەریەک لە ئێمە ئەقڵێکی زیرەکترمان ھەبوایە، کە ھەر قسەیەک لە خۆوەو بەبێ بیرکردنەوە دەرپەڕێنین چەکوشێکی زیرەک بیکێشایە بە سەریا بۆی بزانی کە کێیت و چۆنیت و چی ئەڵێیت”.
ھەروەھا نووسیوێتی”قەت نابن بە ھیچ ئەو ئەقڵیەتە مناڵانەیەتان فڕێ بەن پێش ئەوەی بکەونە سەر زاری خەڵک وپەنجەو بۆ راکێشن بە خۆ ھەزەلی کردن، وە سەلام “.
سۆڤین، لە ساڵی 1994 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، یەکێکە لە پێشکەشکاره دیارەکانی کوردستان، لە ئێستادا پێشکەشکاری بەرنامەی “شۆو مەگەزینە” لە کەناڵی کوردماکس شۆو.