زیدان یاریزانێکی پاریس سانجیرمانی ده‌وێت

زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌ستێره‌یه‌کی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌کاته‌ ئامانج له‌ وه‌رزی داهاتوودا.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو:زیدان ده‌یه‌وێت کلیان مباپی هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجیرمان په‌لکێش بکات پاش ئه‌وه‌ی له‌ نیماری به‌رازیلی بێ هیوا بوو.

هه‌مان رۆژنامه‌ ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات :که‌ هه‌میشه‌ لای زیدان مباپی یاریزانی ژماره‌ دوو بوه‌ له‌ دوای نیمار که‌ ئاره‌زووی کردوه‌ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌که‌یه‌وه‌ بکات.

زیدانی راهینه‌ر به‌پێی بڵاوکراوه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ ساڵی 2020 دا ئامانجی یه‌که‌می گواستنه‌وه‌ی مباپی ده‌بێت .

کلیان مباپی له‌ ساڵی 2022 کۆتای به‌ بۆنده‌که‌ی دێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی .

مباپی یه‌کێکه‌ له‌ هێرشبه‌ره‌ به‌ تواناکانی ئه‌وروپا و خاوه‌نی مۆندیالی ساڵی 2018 ی رووسیایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا.

Back to top button