مارادۆنا جارێكی تر بوە ڕاهێنەر
دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەستێرەی پێشوی سەدەو یاریزانی بێ وێنەی جیهان جارێكی تر گەڕایەوە ناو یاریگا وەك ڕاهێنەر.
مارادۆنا ئەركی ڕاهێنەری یانەی خیمناسیای وڵاتی ئەرجەنتینی گرتە ئەستۆو بەوەش شەقامەكانی وڵاتەكەی پڕ كردەوە لە پشتیوانی هەوادارەكانی.
مارادۆنا لەبەردەم ژمارەیەكی بێ شوماری یانەكە وتی هاتوم بۆ بەدەستهێنانی دەست كەوت و سەركەوتن و دڵنیام دەتوانین هەنگاوی باش بنێین.