وێنەکان ڕووداوێکی سەیر ئاشکرا دەکەن .. پاپۆڕێك بە 4200 ئۆتۆمبێل وەردەگەڕێ

لە دیمەنێك دا وەك بەشێکی فیلمی سینەمایی پاپۆڕی ” گۆڵدن رای ” کە درێژیەکەی 656 پێیە و کێشی نزیکەی 71 تەنە وەرگەڕا لە بەندەری بڕۆنزویك لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریکا لە کات ژمێر 2 ی بەرە بەیانی ڕۆژی یەك شەممە و زیاتر لە 4200 ئۆتۆمبێلی بارکردبوو.

ئەوەی نامۆ بوو لەم ڕووداوە پاپۆڕەکە نوقمی ژێر ئاو نەکەوت ولەسەر تەنیشت مایەوە بەڵام ئەوەی جێی مەترسی بوو تیمی نێو پاپۆڕەکە گیریان خواردبوو پاشان پیاوانی فریاگوزار توانیان 20 کەسیان ڕزگار بکەن وتا ئێستا هۆی ڕووداوەکە نەزانراوە.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button