كاتى خەرجكردنی زیادەی مووچەی مامۆستایان دياريكرا

خواكوڕك
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. وادەی پێدانی زیادەی موچەی مامۆستایانی دیاری كرد
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان (د. پشتیوان سادق، ) بە كەناڵی ( كوردستان 24)ی ڕای گەیاند: ” لە 1/12/2016ەوە، زیادەی مووچەی مامۆستایان ھەژمار دەكرێت كە 100 ھەزار دینارە بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 ھەزار دیناریشە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار”.
هەروەها گوتیش:” لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ھەموو قوتابخانەكاندا كار بە لیستی “غیابات” دەكرێت و ھەر مامۆستایەك دەوام نەكات، “غیاب دەدرێت”.
ئەم بڕیارەی وەزیری پەرەوەردە دوای ئەوەهات كە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 26/11/2016، بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پەروەردە و بریكاری وەزارەتی دارایی بە وەكالەت و سەرۆك و جێگرانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و یەكێتی مامۆستایان، بڕیاردرا مانگانە بڕی 100 ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و بڕی 150 ھەزار دینار بۆ ئەو مامۆستایانەی ھاتوچۆی دەرەوەی شار دەكەن، تەرخان بكرێت.

Back to top button