فرسەت سۆفی: دهبێته پارێزگاری ههولێر
ڕۆژی چوارشەممه پارێزگارێكی نوێ بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەستنیشان دەكرێت و ئەو هەفتەیە دەستبەكار دەبێت.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە دهزگایی میدیایی “خواكوڕك”ی راگەیاند، ڕۆژی چوارشەممه نەوزاد هادی وەك پارێزگاری هەولێر لەسەر فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی فراكسیۆنی حزبەكەی دەكات و لە ئەنجوومەن دەخرێتە بەرنامەی كار.
سەرچاوەكهی “خواكوڕك” گوتی، لە شوێنی نەوزاد هادی فرسەت سۆفی ئەندامی پێشووی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان لە شوێنەكەی دەست بەكار دەبێت و لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر متمانەی پێ دەدرێت.
فرسەت سۆفی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان یەکێک بوو لە چالاکترین پەرلەمانتارەکان و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە چۆمان لە دایکبووە و دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە و ماوەیەک مامۆستا بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین.