خەلكی پارێزگای نەینەوا داوا دەكەن رێگە بەو خێزانانە نەدرێت كە لەگەڵ داعش چون بۆ سوریا بگەڕێنەوە شارەكەیان

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو تەواوی پێگەكانی داعش لە سوریا و عێراق لە ناو بران, لە ئێستادا ژن و مندالانی داعش بوونەتە گەورەترین كێشە بۆ كۆمەلگای نێو دەولەتی و بە تایبەت وڵاتی عێراق و سوریا, كە لە ئێستادا لە كەمپەكانی سوریادان, هاوڵاتیانی نەینەواش دەڵێن نابێت رێگە بە گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بدرێت كە لەگەڵ داع شلە موسلەوە بەرەو سوریا چوونە.
پێگەی ئەلیكترۆنی ئەلمۆنیتۆر ئاشكرای كردووە: ” كە خەلكی موسل رێگا نادات ئەو هاوڵاتیانەی خەلكی موسلن و رەگەڵ داعش كەوتوون و چوونەتە سوریا بگەڕێنەوە شارەكەیان, بۆیە كۆمەلگای نێو دەولەتی بیری لەوە كرۆدتەوە خێوەتگایەكیان لە ناوچەیەكی دیكەی عێراق بۆ بكرێـتەوە.
لەوبارەیەوە لیوا نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی نەینەوا گوتوویەتی: ” ئێمە بە هەموو شێوەیەك دژ بە گواستنەوەی گواستنەوەی خێزانی داعشەكان لە خێوەتگای ئەلهولی سووریاوە بۆ عێراق ئەمە بیرۆكەیەكی خراپە, هێشتان ئێمە پێویستمان بەوەیە خۆمان تۆكمە تر بكەین”.
هەروەها پێگەی مۆنیتەر ئاشكراشی كردووە كە ئێستا هەولەكان چڕكراونەتەوە كە ئاوارەكانی داعش لە كەمپێك لە باشوری پارێزگای موسل جێگیر بكرێن, بە ناوی كەمی ئاجدعە, بەڵام سەرۆك هۆزەكانی ناوچەكە دژی كردنەوەی ئەم كەمپەن.
Back to top button