ئامارێکی فەرمی .. گەرما 1500 کەسی کوشت لە فەڕەنسا

پلەکانی گەرما لە فەڕەنسا ژمارەیەکی پێوانەی تۆمار کرد بەتایبەتی لە مانگی ئایاری ئەمساڵ و گەیشتە 46 پلەی سیلیزی و لەم بارەیەوە وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ” ئەغنیس بوزین ” گوتی دوو شەپۆڵی گەرمای بەهێز فەڕەنسای گرتەوە و بووە هۆی گیان لە دەست دانی 1500 کەس.

لەگەڵ ئەوەش دا ژمارەی قوربانیانی ئەم ساڵ زۆر کەمترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی 2003 تۆمار کرا بە هۆی شەپۆڵێکی بەهێز کە هەندێ ناوچەی لە باشووری فەڕەنسای گرتبۆوە و بەهۆیەوە 000 15 کەس گیانیان لە دەست دا.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button