كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای 48 كاتژمێری داھاتوو رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 38 و لە سلێمانی و دھۆك 36 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 39 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

 پارێزگای ھەولێر

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای دھۆك

پارێزگای كەركووك

 

Back to top button