شێخ جەعفەر یەكەی 70 رادەستی یەكێتی ناكات
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی یەكەی 70ی یەكێتی، پاش ئەوەی كاندیدكراوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، تا نەبێتە جێگری سەرۆكی هەرێم، ئامادەنییە دەستبەرداری یەكەی 70 ببێت.
بەپێی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، لەلایەن یەكێتیەوە بەمەبەستی پڕكردنەوەی پۆستی بەرپرسی یەكەی 70 مستەفا چاوڕەش كاندیدكراوە، بەڵام تاكو ئێستا بەفەرمی ئەو پۆستەی وەرنەگرتووەو لەبەرانبەریشدا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتویه‌تی: هه‌تا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستبه‌کار نه‌بم، پۆستی به‌رپرسی یه‌که‌ی ٧٠ راده‌ستی هیچ که‌سێک ناکه‌م.