مهحمود سهنگاوی کوردستان جێدههێڵێت
بنەماڵەی شێخ جەنگی پڕوپاگەندەی گەورە لەدژی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان دروست دەكەن و لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوی دەكەنەوە.
بهگوێرهی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك) لەدوایین هەوڵەكانی بنەماڵەی شێخ جەنگی بەمەبەستی ناشرینكردنی مەحمود سەنگاوی، هیوا شێخ جەنگی برای لاهور و ئاراس، رایگەیاندووە مەحمود سەنگاوی لە حزبەكەی نیگەرانەو بەم نزیكانە دەچێتە دەرەوەی وڵات و بەیەكجاری ناگەڕێتەوە بۆ كوردستان.
توڕەبوونی سەنگاوی لەكاتێكدایە ویستێكی زۆری هەبوو كوڕەكەی بكرێتە وەزیر لەسەر پشكی یەكێتی لەكابینەی نوێدا، بەڵام بەهۆی باڵباڵێنی حزبییەوە ناوبراو دوورخرایەوە.