ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی جێگیرکردنی سانتیفیوژی نوێی ئێران پشتڕاست دەکاتەوە

 

 

ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی رۆژی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پشتڕاستی دەکاتەوە پشکێنەرانی ئەو ناوەندە لە دووای سەردانی ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران بۆیان دەرکەوتووە ئیڕان سانتیفیوژی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ بەرهەم هێنان جێگیر کردووە .

 

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، ئەم سانتی فیوژانەی ئێران لە ئیستادا بە نیازە کاری پێبکات زۆر خێراتر لەوانی پێشووتر دەتوانێت یۆرانیۆم بەرهەم بێنێت .

 

ئاژانسی ئەتۆمی ئێران دوو رۆژ پێشتر ڕایگەیاندبوو 20 سانتیفیوژی مۆدێل IR-4 و 20 سانیتیفیوژی IR-6 ی نوێی بۆ بەرهەم هێنانی یۆرانیۆم خستۆتە کار

 

ئەوە لە کاتێکدا ئێران بە پێی رێکەوتنی ئەتۆمی تەنیا بۆی هەیە کەڵک لە سانتیفوژی کۆن وەربگرێت .

 

سەرچاوە دویچەوێلە ،، و ،،ش

Back to top button