سعوودیا بە نیازی بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/webste-qalb-wena-59.jpg)
وەزیری وزەی سعوودیا دەڵێت بۆ ئەوەی بتوانین سووتەمەنی ناوەندی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمی دابین بکەیین لە دوو ناوەندی بەرهەم هێنان، وەک تاقیکاری سەرەتایی پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێدەکەیین .
وا چاوەڕوان دەکرێت دامەزراندن و بەرهەمهێنانی ئەم ناوەندانە بکەوێتە ساڵی 2020 و بدرێتە بەڵێندەران ، بەڵام بەشداری ئەمریکیەکان هەر وا بە سانایی نابێت .
عەبدولعەزیز بن سەلمان رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەیەوێت پلانی ئەتۆمی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم و دابین کردنی سووتەمەنی کارەبای ئەتۆمی بخاتە بوواری جێبەجی کردنەوە .
ئاژانسی رۆیتەرز دەنووسێت ، وا پێدەچێت لە کیبەرکێی بەڵیندەرانی کۆمپانیا بیانیەکان کە دەکەوێتە ساڵی 2020کۆمپانیا ئەمریکیەکان ، رووسی و چینی و کۆریایی و فەڕەنسایی بەشداری ئەم پرۆژە چەند ملیارد دۆلاریە بکەن .
سەرچاوە رۆیتەرز … و … ش