نەتانیاهوو: ئێران لە ناوچەی ( ئابادە ) لە هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیدا بووە
بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە گووتی ئێران بە نهێنی لە هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیدا بووە لە ناوەندی ئەتۆمی ناوچەی ( ئابادە )
ئەوە یەکەم جارە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باس لەو شوێنە دەکات . بە وتەی نەتانیاهوو ئەو زانیاریە بەشێکی بچووکە لە زانیاری زۆر تۆکمە لەمبارەوە کە لەدەستی ئیسرائیلدا یە و لە یەک ساڵ لەمەوبەر چاوەدێری ئەم شوێنەیان کردووە .
نەتانیاهوو سەبارەت بەو ناوەندە نهێنیەی ئێران کە لە باشووری ئیسفەهانە لە پارێزگای فارس چەند وێنەیەکی وەک بەڵگە نیشان داوە و گوتوویەتی ئێران لەم ناوەندەدا چەند تاقیکاریەکی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەنجام داوە .
هەروەها گووتی ئەوکاتەی لەی ئاگادار کرایین هەر بەزوویی لێمان وێران کردن .
سەرچاوە جێروزالیم پۆست … و … ش