نوێنەرانی پەرلەمانی بەریتانیا ئێوارەی رۆژی دووشەممە دەچنە پشووی ناچاریەوە .

 

پشووی ناچاری نوێنەرانی پەرلەمانی گشتی بەریتانیا ، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی فەرمی ئەو وڵاتە دەست پێدەکات .

 

فەرمانی ڕاگرتنی پەرلەمان و چوونە پشووی بە زۆر لە لایەن بوریس جانسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ ئەوەیە ، چالاکی و دژایەتی نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆنی پەرلەمانی بەریتانیا کە دژی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەورووپان لە سەرخۆی کەم کاتەوە .

 

وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رۆژی دووشەممە لە لەندەن گووتی : پەرلەمان لە دوا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕادەگیرێت و دەچێتە پشوو .

پەرلەمانی بەریتانیا

ئەو هەروەها گووتی : ئەنجامەبەراییەکانی دەنگدانی رۆژی دووشەممە کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی بەریتانیا نابێت ئەگەر لەوێشدا جانسن دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت ، هەرچەند پشووی بە زۆرەملێی ئەمجارە 5 هەفتە درێژە دەکێشێت .

 

ئەم بڕیارەی بوریس جانسن بۆتە هۆکار تووڕەیی گشتی خەڵکی بەریتانیا ولەوانەیە کۆمەڵانی خەڵک بڕژێنە شەقامەکان

Back to top button