میلیشیاكانی ئێران دەست بەسەر فڕۆكەخانەی بەغدا دادەگرن
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی زۆركات باس لەوە دەكرێت كە حكومەتی عێراق لە ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت, دەستێوەردانی ئێران لە كاروو باری ناوەخۆی عێراق لەم چەند ساڵەی دوای زۆر زیادی كردووە, لە ئێستاد لە بارەی پێگەی میلیشیاكانی سەربە ئێران هەواڵی جۆراوجۆر بڵاودەكرێـەوە, تازەترین هەواڵ كە لە ماڵپەڕێكی عەرەبیدا بڵاوكراوەتەوە, میلیشیاكانی ئێرانو حەشدی شەعبی دەست بەسەر فڕۆكەخانەی بەغدا دادەگرن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری عەرەب ئەلجەدید، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە ئێستادا بووەتە شوێنێكی مەترسیدار بۆ گەشتیاران بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە و بەكارهێنانی بۆ ئەجیندای ئێران.
رۆژنامەی جەدید پشتی بە لێدوانێكی سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەستووە كە پێی ڕایگەیاندووە:” میلیشیاكانی سەر بە ئێران فڕۆكەخانەیان دابڕاندووە لە پایتەخت و بە شێوەیەكی توند گەمارۆ دراوە كە ئەمەش دەبێتە هۆكارێك تا فڕۆكەخانە بۆ مەرامی گۆماناوی بەكاربێت، لەوانە هەناردەكردنی چەكدارانی عێراقی و بیانی و ئێرانی بۆ پشتیوانیكردن لە ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، پێشوازیكردن لە تەرمی هەندێكیان و هەناردەكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ دیمەشق.
سەرچاوەكە ئاماژەیشی بەوەكردووە كە پێویستە فڕۆكەخانە لە لایەن لایەنی پێوەندیدار و دیپلوماسییەكانەوە بەڕێوە ببردرێت بۆ پێشاندانی ڕووی شارستانییەتی وڵاتەكە، نەك وەك ئەوەی ئێستا بۆ كارووباری سیخوڕی و سەربازی.