لەسەرچۆن خەرجکردنی 20 ملیارد دینار لە سلێمانی ، لیژنەی دەستپاکی داوای روونکردنەوە دەکات
لە نووسراوێکی فەرمیدا کە لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە ، داوا دەکات وەزارەتی رۆشنبیری روونکرنەوەی تایبەت بە چۆنیەتی خەرجکردنی 20 ملیار دیناری سلێمانی بکات ، ئەو 20 ملیار دینارە لە کاتی بە پایتەخت ناساندنی شاری سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری کوردستان تەرخان کراوە ، هەربۆیەش ءیستا پێویستە بزاندرێت ئەو پارە چۆن و لەکام بووارەکانی هونەری و ئەدەبی خەرجکراوە .
هاوکات بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی وەک کاردانەوەیەک ڕایدەگەێنێت هەموو بەڵگەکان لە بەر دەستن کە پارەی دیاریکراو بۆ کام پرۆژەوبە چ ئامانجێک خەرج کراوە ، دەستەی دەستپاکی پەرلەمانیش دەتوانن بە پێی یاسا لێکۆڵینەوەی خۆیان دەست پێبکەن .
یاسای دیاریکراو بۆ خەرجکردنی ئەو 20 ملیارد دینارە بۆ پەرەپێدان و بونیاتنانی ژێرخانی رۆشنبیری و چالاکەیە هونەریەکان لە هەموو بوارەکاندا تەرخان کرابوو .
بەڵام گازندەو گلەیی هونەرمەندان باس لە ناشەفافی دەکات و پێیان وایە ئەو هاوکاریانەی دراوون و چۆنیەتی و هۆکارەکانی ڕوون نین