هێزەکانی ئێرانی و حەشدی شەعبی هێرشی مووشەکیان کرایە سەر
پێنج مۆڵگەی سەربازی سەر بە هیزەکانی ئێرانی و حەشدی شەعبی و حزبوڵلا لە رۆژهەڵاتی سووریا کەوتنە بەر هێرشی مووشەکی .
کۆمەڵەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە .
هەرسەبارەت بەم هێرشە لە ناکاوە ( بی بی سی ) عەرەبی و رۆیتەرز بڵاویان کردەوە نازاندرێت ئەو مووشەکانەی هێزەکانی هاوبەشی سەر بە ئێران و کۆگاکانی چەکیان کردۆتە ئامانج کاری کام هێز و لایەنێک بووە ، ئەوەی تا ئێستا روونە ، کوژراوو بریندارێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە.
ڕێژەی کوژاوەکان بە ڕادەیەکە فەرماندەیی ئەو هێزانە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیاریەکان دەکات .
کۆمەڵەی چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریا هەر وەها ڕایگەیاند ، لە چەند شوێنەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دراون و سەنتەری ئیمام عەلی و ناوچەی پـشتێنەی سەوز و ناوچەی پـیشەسازی لە نزیک شاری بوکەمالی گرتۆتەوە .
سەرچاوە ، بی بی سی … و ،،ش