وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
بە پێی زانیاریەکان وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی فەرمی بێتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە گەڵ بەرپرسانی هەرێم لە سەر پرسە چارەنووس سازەکان کۆبێتەوە .
میخائیل بۆگدانۆڤ ، جێگری وهزیری دهرهوهی رووسیا لەم بارەوە بە ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، مانگی داهاتوو لاڤرۆڤ سهردانی ههرێمی كوردستان دهكات و بە نیازە پێوەندی مێژووی رووسیا و کوردستان بەرفراوان بکاتەوە .
وا بڕیارە لەم سەردانەیدا لاڤرۆڤ لە یەکەم دیداردا لە گەڵ سەرۆک بارزانی و دوواتر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، مەسرور بارزانی چاوپێکەوتن بکات