میسی ئەم پێشنیارە بۆ یانەکەی ئەکات

لیۆنیڵ میسی سۆپەرستاری یانەی بەرشەلۆنە پێی وایە یانەی بەرشەلۆنە ئێستاش پێویستی بە کڕینی یاریزانی ترە بۆ بەھێزکردنی ریزی یانەکە بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی داھاتوودا سەرکەوتوو بن لە پاڵەوانێتییەکاندا.

رۆژنامەی باڵۆن دۆر دوپاتی کردەوە کە میسی چاوەڕێی کردنەوەی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانی 2020 ئوکات تاوەکو یانەکەی گرێبەستی نوێ واژۆ بکات، سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە یانەکە گرێبەستی بەست لەگەڵ ھەریەکە لە گریزمان و فێربۆ و دێ یۆنگ.

رۆژنامەکە روونی کردەوە کە میسی پێشنیاری کردووە بۆ یانەکەی کە ھەریەکە لە یرای ئەڵڤارێز و ئۆنای نۆنێزی بەرکریکارانی یانەی ئەتڵەتیک بلباو بۆ وەرزی داھاتوو بھێننە ریزی یانەکەوە بۆ بەھێزکردنی ھێڵی بەرگری یانەکە.

Back to top button