سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: لە ماوه‌ی ٤ ساڵدا به‌غدا ٢٤ ملیار دۆلاری هەرێم قەرزارە
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەوان کار بۆ کەمکردنەوەی بودجەی سیادیی عێراق دەکەن.
د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: گه‌شبینین به‌وه‌ی حكوومه‌ت و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا به‌یه‌ك تیم به‌شداریی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.
سه‌بری ئەوەشی ئاشکرا کرد، به‌غدا لە ٢٠١٤ەوە تاوەکوو ٢٠١٨، بڕی ٢٤ ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان قەرزار بووەتەوە، بۆیە ”ده‌مانه‌وێت قه‌باره‌ی بودجه‌ی سیادیی عێراق كه‌م بكه‌ینه‌وه، چونكه تا بودجه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، بودجه‌ی كوردستان زیاتر ده‌بێت،
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.