ئەمڕۆ سیستەمی زانکۆ لاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان کارا دەکرێت

ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  لە پرێس کۆنرانسێکدا ئاشکرای کرد کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی٩ی٢٠١٩ سیستەمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتنی قوتابیان بۆ ساڵی 2019- 2020 کارا دەکرێت.

د. ئارام محەمەدقادر، لە پرێس کۆنرانسەکەدا کۆمەڵێک ئامار و داتای لەبارەی ڕێژەی قوتابیان و دەرچوان و لە زانکۆ و پەیمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خستە روو.

وەزیری خوێندنی باڵا گوتیشی: “سەبارەت بە خوێندن لە زانکۆ ئەهلی و ناحکوومییەکان لە ئەمڕۆوە فۆرم دابەش دەکرێت و ئەو قوتابی و خوێندکارەی نیازی خوێندنی تایبەتی هەیە دەتوانێ داواکاری پێشکە بکات کە ئەوانیش پێشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵای دەکەن و ئاماژەی بەوەش کرد سیستەمی زانۆلاین کە لە ئەمڕۆوە کارا دەکرێت هەتا کاتژمیر ١٢ی ڕێکەوتی ٢٠ی٩ی٢٠١٩ کارا دەبێت”.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: “کۆی ڕێژەی ئەو قوتابی و کورسییانەی کە بۆ خوێندنی ساڵی 2019- 2020 لە زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکان دابین کراوە، دەکاتە 70 هەزار و 589 کورسیی خوێندن کە بۆ سەرجەم دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی فەراهەم کراوە”.

ژمارەی ئەو دەرچوانەی پۆلی ١٢ی ئمادەیی کە ئەمساڵ لە وەزارەتی پەروەردە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا گەیشتووە بریتییە لە 51 هەزار و 933 کەس.

Back to top button