تەقینەوەیەکی نوێ لە کۆگاکانی حەشد لە ئەنبار

بەرپرسێکی پایە بەرز لە حکومەتی ناوەخۆی ئەنبار دووپاتی کردەوە کە تەقینەوەکانی شەوی ڕابردووی کۆگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی مەعموورەی سەر بە قەزای هیت لە ڕۆژئاوای ئەنبار بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بووە.

گوتیشی هۆی تەقینەوەی کۆگاکان حەشدی شەعبی وەك ئەوەی باس دەکرێ کە گوایە شۆرتێکی کارەبایی بووە دوورە لە ڕاستی و لە کاتی هێنانە خوارەوەی بارێکی چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆر ئەم کۆگایە کرایە ئارمانج لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان.

سەرچاوە : العربیە نیت

 

Back to top button