هۆڵەندا تووشی شۆك بوو .. پۆلیسێك دوو منداڵە بچووکەکەی دەکوژیت پێش ئەوەی خۆی لەناو بـبات

 

ئێوارەی دوێنێ گەرەکێکی شاری دۆردرێختی هۆڵەندا تووشی شۆك بوو پاش ئاشکرابوونی ڕووداوێکی تەقەکردن و بە هۆیەوە سێ قوربانی لێ کەوتەوە و لەم بارەیەوە ،، مریام سلۆت ،، وتەبێژی پۆلیس گوتی پۆلیسێکی تەمەن 34 ساڵ تەقەی لە دوو منداڵە بچوکەکەی کردووە لە ماڵەکەی خۆیان و دەم و دەست گیانیان لە دەست داوە ؛

هەروەها تەقەی لە هاوسەرە 28 ساڵانەکەی کردووە و تووشی برینێکی مەترسیدار بووە پێش ئەوەی پۆلیسەکە خۆی بکوژیت و جێ ئاماژەیە منداڵەکانی یەکێکیان تەمەن 8 ساڵە و ئەوەی دیکەیان 12 ساڵە و تا ئێستا هۆی ئەم ڕووداوە ئاشکرا نەکراوە ؛

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button