نه‌وزاد هادی وتاری ماڵئاوای له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر پێشكه‌شكرد
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری گۆرانكاری له سنوری یه‌كه‌ی ئیداری هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دۆهك ده‌رچوو، ئه‌مڕؤ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دوای 15 ساڵ له خزمه‌تكردن وه‌ك پارێزگار ماڵئاوای له پۆسته‌كه‌ی كرد.
نه‌وزاد هادی له وتاری كۆتایدا: سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له‌ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر پالپشتی كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزاری به سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی” سوپاسی هاوكارانم ده‌كه‌م له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌هاوكاری ئه‌وان توانیمان خزمه‌ت به سنوری پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ین و له ماوه‌ی پانزه ساڵ چه‌ندین خزمه‌تگوزاریمان پێشكه‌ش كردووه.
نه‌وزاد هادی ئاشكراشی كرد: “كاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر فرسەت سۆفی-یە، ھیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و پاڵپشتی تەواوی دەكەم”.
باسی لەوەشكرد، لە رۆژە سەختەكاندا بە پاڵپشتی ھەموو لایەك لە شەڕی داعش كە ھەولێر كرایە ئامانج توانیان دۆخەكە تێبپەڕێنن و ئارامی و سەقامگیری ھەولێر بپارێزن.
وا بڕیاره له رۆژی شه‌ممه دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی له بری نه‌وزاد هادی وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاربێت.